کوردی
Kurdi
فارسی
English
  • سەرەتا
  • ڕاگەیاندن
  • ڕاپۆرت
  • وتووێژ
  • بەرنامە
  • بڕیارنامە
  • نەمران
  • گۆڤار
  • وێژەی‌نەمران
  • ڤیدیۆ
  • ئەندامێتی
  • ئەرشیڤ
  • پێوەندی

لە لەندەن خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە کۆماری سێدارە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ کوردستانیانی دانیشتووی لەندەن لە دژی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی و بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی کورد، خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری سێدارە بەڕێوە برد.

12-01-2025
img

بە گیانلەدەستدانی هونەرمەندی لاوی توانا، سارۆ سوزەنیی، کوردستان ئەستێرەیەکی گەشی لەدەست دا

زۆر بەداخەوە، دوێنێ ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاویی ( ٣ی جانوەری ٢٠٢٥ ) هونەرمەندی لاوی توانا، دەنگی زەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کاکە سارۆ سوزەنیی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و لە ڕووداوێکی هاتوچۆی نێوان سەقز و دیواندەرەدا گیانی لەدەست دا.

04-01-2025
img

پشتگیرییکردنی هەمەلایەنەی ڕۆژاوای کوردستان ئەرکی هەنووکەیی هەموومانە!

پاش هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و حیزبوڵڵا کە لە ڕاستییدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامییە، پێگەی کۆماری ئیسلامیی و دەستوپێوەندەکانی لە ناوچەکە بە ڕژیمی ئەسەدیشەوە هەر هاتووە و لاوازتر بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ پارسەنگی هێز لەو شەڕەدا بە زیانی ئێران و لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی گۆڕاوە.

07-12-2024
img

٢٥ی نۆڤەمبەر؛ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەره و هەموو جیهان لەمەڕ پێویستیی هەنووکەیی "ڕاوەستاندنی توندوتیژی دژی ژنان" دەنووسێت و دەنگ هەڵدەبڕێت، بەڵام بۆ ئێمە لە کوردستان، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات ئەم ڕۆژە مانایەکی قووڵتری هەیە. ژنانی کوردستان لە بەرامبەر چەندین جۆرە ستەم و سەرکوت وەستاونەتەوە؛ سەرکوتکردنێک کە نەتەنیا ڕەگەزیان دەکاتە ئامانج، بەڵکو شوناس و کولتوور و ئیرادەی ئەوانیش دەخاتە ژێر مەترسی و گوشاری سیاسی و فەرهەنگی.

24-11-2024
img

مامۆستا برایمی قادری ئەستێرەی گەشی گۆرانیی فۆڵکلۆری کوردی کۆچی دوایی کرد

زۆر بەداخەوە دوێنێ سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، مامۆستا برایمی قادری هونەرمەندی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا و دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

20-11-2024
img

هاژەکبارانکردنی ئیسرائیل لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە و ئەرکی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات

کۆماری ئیسلامیی ئەم دواییانە هێندە لەلایەن ئیسرائیلەوە سووک و ڕیسوا کراوە، کە ناچار بوو بۆ کڕینەوەی ئابڕووی نەبووی خۆی و بۆ نیشاندانی شمشێرە دارینکەی بە ئیسرائیل و دەوڵەتانی ڕۆژاوایی و خەڵکی ناڕازیی ئێرانیش، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک هاژەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات و ناوی بنێ تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیەی حەماس و نەسروڵڵای حیزبوڵڵا و چەند فەرماندەیەکی خۆی لە لوبنان

02-10-2024
img

لە دووەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینای هێمای یەکسانییدا پشتگیریی مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین

دوای گیانبەختکردنی ژینای نەمر بە دەستی پۆلیسی بەناو ئاسایشی تاران و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لاپەڕەیەکی زێڕین لە خەباتی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرەستی سێدارەی ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کرد.

14-09-2024
img

ڕاگواستنی زۆرەملیی ئۆردوگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕادەستکردنەوەی ئەندامانیان بە کۆماری سێدارە بە توندی شەرمەزار دەکەین!

بە ڕاگواستنی ملهوڕانەی ئۆردوگاکانی سێ لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵات کە دوێنێ ٥ی سپتامبری ٢٠٢٤ لە زڕگوێز و لەژێر لوولەی چەکی هێزەکانی کۆمۆندۆ و دژە ترۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەڕێوە چوو، دۆخی ئاسایشیی ئەو حیزبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە باشووری کوردستان بارەگایان هەیە چووەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و پڕ مەترسییەوە.

08-09-2024
img

پاش ٤٢ ساڵ لە گیانبەختکردنت تۆ هێشتا قەندیلێکی لەگیراننەهاتوو و سەرمەشقی خەباتمانی!

ئەمڕۆ ساڵیادی گیانبەختکردنی مامۆستا قەندیل، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان و بەرپرسی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی یەکسانییە، کە لە ٦/٦/١٣٦٢ی هەتاویی لە شەڕی بەرگریی دەڤەری پیرانشاردا گیانی بەخت کرد.

28-08-2024
img

با یەکدەنگ و یەکگرتووانە پشتگیریی بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەین

پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ، ژیان، ئازادی و کوشتارێکی زۆری خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی کوردستان و ئێران و لە سێدارادانی زیاتر لە ٧٠٠ کەس، کۆماری ئیسلامیی بۆ تۆڵەکردنەوە لە شۆڕش و شکستپێهێنانی خەڵک و بۆ درێژەدان بە تەمەنی نگریسی پڕ لە تاوانکاریی خۆی، بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوام بووە لە گرتنی هەڕەمەکییانەی خەڵک و سەپاندنی حوکمی سێدارە و پەروەندەسازیی بۆ هەڵسووڕاوانی سیاسیی و چالاکانی کۆمەڵایەتیی و ژینگەپارێزان و خەڵکی ناڕازیی.

30-07-2024
img

کۆماری ئیسلامیی لە کامیاران زیاتر لە ١٠ ژینگەپارێز و چالاکی مەدەنیی ڕوانسەر و جونڕۆ و پاوە و کامیارانی بە شێوەیەکی هۆڤانە دەستبەسەر کرد

دوێنی پاش ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی، ژینگەپارێزی شاری کامیاران، کە سێ ڕۆژ لەمەوپێش لە جەنگەی کوژاندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی دەڤەرەکەدا سووتا، زیاتر لە ١٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز لەلایەن سوپای پاستارانەوە گیران و لەژێر توندوتیژییەکی هۆڤانەدا بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

25-07-2024
img

کۆماری ئیسلامیی سووتێنەری ژینگە و بکوژی ژینگەپارێزانی کوردستانە

بەداخەوە هەواڵمان پێ گەیشت کە ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی شاری کامیاران، کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە جەنگەی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە لەوەڕگە و لێڕەوارەکانی کانیشە کەوتبووەوە تووشی سووتان دەبێت و ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی سووتانەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست دا.

24-07-2024
img

پیرۆزە ساڵیادی دەسپێکردنی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان

ئەمڕۆ ١٢ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا تێ دەپەڕێت. ١٢ ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ١٩/٧/٢٠١٢ و لە هەلومەرجێکی هەستیاری ناوچەکەدا بورکانێکی کۆمەڵایەتیی بەهێز و بەرینی دژی داگیرکاریی و ستەمی نەتەوایەتیی بەڕووی ڕژیمی بەعسی سوریەدا تەقیەوە و لە یەکەمین هەنگاودا کوبانێی پێشەنگ ئازاد کرا و بەدوایدا و لە ماوەیەکی کورتدا هەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە داگیرکەر پاککرانەوە.

19-07-2024
img

نێلسۆن ماندێلا (مەخۆلۆ) خۆشەویستی خەڵکی کوردستان لە دڵی مرۆڤایەتیی یەکسانییخوازدا هەمیشە زیندووە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی نێلسۆن ماندێلایە. ماندێلا یەکێک بوو لە کەسایەتییە گرینگ و کاریگەرەکانی سەدەی بیستەم کە بە خەباتی دژی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا و هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕەگەزی ناسراوە.

18-07-2024
img

لە ساڵیادی گیانبەختکردنی د. قاسملوو و هاوڕێکانیدا بەڵێنیی خۆمان بۆ هاوخەباتیی دژی داگیرکەران دووپات دەکەینەوە

٣٥ ساڵ لەمەوبەر، د. عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڤیێنی پایتەختی ئوتریش لەسەر مێزی گفتوگۆیەکی نهێنیی بە دەستی ترۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ترۆر کرا. لەم پەلامارە ترۆریستییەدا دوو کەس لە هاوڕێیانی دکتۆر قاسملووش بە ناوەکانی عەبدوڵڵا قادری ئازەر و دوکتور فازڵ ڕەسووڵی بە فیشەکی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی گیانیان لەدەست دا.

13-07-2024
img

پەیامی ناوەندی ڕامیاریی یەکسانی بە بۆنەی ٣٧ مین ساڵیادی بۆرومانی شیمیایی شاری سەردەشتەوە

لە ڕۆژژمێری کوردستاندا تاقە ڕۆژێک نیەکە تیایدا کارەساتێکی گەورە تۆمار نەکرابێت. ئەمڕۆ ساڵرۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشتی سەرسەوز و سەربەرزە کە چەند مانگێک بەر لە بۆردومانی شیمیایی هەڵەبجە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی فاشیستیی عێراق.

29-06-2024
img

بەرز و بەڕێز بێت ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ بێخەو ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

ئەمڕۆ ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ ( ٢٦/ ٦/ ٢٠٢٤ ) ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ عەبدوڵڵای ئیبڕاهیمیان ناسراو بەمامۆستا بێخەو، هۆزانوان و ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانە.مامۆستا بێخەو تێکۆشەرێکی چەپ و سۆسیالیستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بوو. کە ساڵی١٣٣٠ (١٩٥١) ی زایینیی لە گوندی وەردێی ناوچەی سەردەشت لە خانەوادەیەکی هەژاردا پێ دەنێتە ژیانەوە.

26-06-2024
img

تا دوێنێ بیابانی قاقڕ، نوگرەسەلمان و عەرعەرەکان ئەنفالستانی کوردستان بوون، ئەمڕۆکە دەریا

دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئاپارتایدی ئیسلامیی له ئێران و زیادتربوونی گوشار و هەڕەشە لەسەر چالاکانی کرێکاریی و ژنان و هەڵسووڕاوانی سیاسی و فەرهەنگیی و نەتەوە بندەستەکان و کەمینە ئایینییەکان، دیاردەی کۆچبەریی و هەڵبژاردنی ڕێگەی سەختی مان و نەمان و پەنابردن بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئوروپا و ئەمریکا بۆ پاراستنی ژیان و گیان، وەک ڕێگەچارەیەک بوو به تاکە بژاردەی بەردەمی چالاکانی دژی کۆماری سێداره لە کوردستانی داگیرکراو.

20-06-2024
img

ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرکۆماری ڕژێمی مەرگ و سێدارە لە ڕووداوێکی گوماناویدا تێدا چوو

ئەم بەیانییە کۆماری ئیسلامیی بە فەرمیی هەواڵی کوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکۆماری چنگبەخوێنی ئەو ڕژیمە و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند کەسێکی تر لە کاربەدەستانی باڵای خۆی ڕاگەیاند کە دوێنێ ١٩ی مانگی پاش گەڕانەوەیان لە دیدارێکی فەرمیی کە لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان بوویان، لە دەڤەری تەورێز لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتێرەکەیان کوژران.

20-05-2024
img

بڕیاری ناڕەوای دادگای نمایشیی ڕژیمی فاشیستیی تورکیە لە دژی دەمیرتاش و سیاسەتمەدارانی تری کورد بە توندی شەرمەزار دەکەین

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان و تورک و وڵاتانی تریش ڕایان گەیاند کە ڕژیمی فاشیستیی تورکیە لە دادگایەکی نمایشییدا کە دوێنێ ڕێکەوتی ١٦/٥/٢٠٢٤ لە سینجان بەڕێوە چوو سزای زیندانیکردنی درێژماوەی بەسەر دەیان کەس لە ڕێبەران و سیاسەتمەدارانی باکووری کوردستاندا سەپاند.

18-05-2024
img
  • <<
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • >>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات

contact