کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
گۆڤار
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
وڵامێک بۆ دوایین بابەتی بەڕێز کاک عەبدوڵڵای موهتەدی لە ژێر ناوی "ناوەندی هاوکاری هەڵنەوەشێنینەوە، پتەوتری کەین"
ئێمە پێمان وایە چ بەڕێزتان وچ کاک خالیدی عەزیزی و تەنانەت کاک مستەفای هیجریش، بێجگەلە ئەو وتووێژەی دوایی لەگەڵ بی بی سی، وەک پێویست لە بەرابەر سەڵتەنەتخوازەکان و حاشاکردنیان لە مافە نەتەوایەتییەکانی کورد نەهاتوونەتە دەنگ. زۆریینەی ڕەهای ڕەخنەگران بە ئێمەشەوە پێمان وایە کە ڕەزا پەهلەوی و لایەنگرەکانی دوو ئامانجیان هەیە لەم قۆناخەدا،
22-02-2023
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی زگماکییەوە (زمانی دایک): ڕۆژی زمانی دایک لە هەموو نەتەوەکان پیرۆز بێت!
زمانی زگماکی کۆڵەکەی سەرەکیی زیندوومانی هەر گەلێکە. ئێمەی کورد کە بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردنی سیستەماتیکی دەوڵەتیی و پرۆسەی درێژماوەی تواندنەوەی فەرهەنگیی و زمانیی وڵاتانی داگیرکەرەوە لە زۆر بوواری زانستیی و گەشەی زمانەوە لەچاو وڵاتانی پێشکەوتووی دنیا جێماوین، بۆ زیندووڕاگرتنی زمانەکەمان زیاتر لە هەر کاتێک پێویستییمان بە خوێندن بە زمانی کوردی هەیە.
21-02-2023
با هەموومان بە هانای هاونیشتمانییانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچین!
بە پێویست و ئەرکی سەر شانی خۆمان و هەموو گەلەکەمانی دەزانیین تا لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە هەر شێوازێک لە دەستمان دێت و هەر چۆنێک بۆمان دەکریت بە هانای لێقەوماوانەوە بچین و لە هاوکاریی هاونیشتمانییانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێخیی نەکەین! هەر بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی لە هەموو گەلەکەمان و بەتایبەت لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانیین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازیین.
06-02-2023
بانگەوازی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بۆ لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ئێستای شۆڕشی “ژن ژیان، ئازادی“ : دەبێ چی بکەین؟
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەکات بۆ دانیشتنێکی هەرچی زووتر و بەریین بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و خۆئامادەکردن بۆ سبەینێ و گفتوگۆ لەسەر ئەو مژارانەی کە لە سەرەوە باسمان کردن.
29-01-2023
با لە دووی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، داخوازییەکەی پێشەوای نەمرمان بهێنیینە دی: "یەکگرن لە پێناو ڕزگاریی وڵاتەکەمان!"
وەرن با لەم ساتە مێژووییەدا و لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا بە جێبەجێکردنی وەسیەتنامەی سەرۆککۆماری نەمرمان پێشەوا قازی کە لە دواساتەکانی ژیانیدا داوای یەکگرتوویی لێ کردین تا لەدەست ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ڕزگارییمان بێت، ئاوات و ئامانجەکانی پێشەوا و گەلە چەوساوەکەشمان بێنیینە دی!
21-01-2023
با ساڵی نوێی زایینی بکەین بە ساڵی سەرکەوتنی گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!
جێی ئاماژەیە کە خەباتی ژیرانەی یەکسانییخوازان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادیی لەم بەشەی کوردستان کاریگەریی هەبووە لەسەر هەموو ئێران و هەموو نەتەوە چەوساوەکان لەم وڵاتە و هەست و سۆزێکی پشتگیرانەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دروست کردووە و خەباتی ئەم بەشەی کوردستان هەنگاوێک بەرەوپش بردووە. لێرەوە وێڕای دەستخۆشیی و ماندوونەبوونیی لە هەموو خەڵکی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری ڕۆژهەڵات، ئاواتەخوازین بە یەکگرتوویی لایانە سیاسییەکانی ئەم بەشەی وڵات،
01-01-2023
پێشگرتن بە لەسێدارەدانی دەستگیرکراوەکانی ناو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئەرکی سەر شانی هەموومانە!
لە وەها بارودۆخێکدا پێویستە چالاکوانانی کورد لە دەرەوەی وڵات، ئەگەر بکرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چالاکوانانی نەتەوەکانی تری ئێران لە تاراوگە، لە هەڵمەتێکی بەرییندا لەبەر دەرکی پارلمانی وڵاتەکان و شوێنە گرینگەکانی ئەم وڵاتانە ناڕەزایەتیی دەر ببڕن و بە نووسیینی داوانامە لەم وڵاتانە و شییکاریی و زانیاریی لەسەر دۆخی زیندانییان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، داوا لەم وڵاتانە بکەن بۆ پێشگرتن لە ئیعدامکردنی زیندانییکراوەکان ڕێکاری کاریگەر و بەپەلە بگرنە پێش
16-12-2022
پێویستە لەگەڵ خەڵکی خۆمان ڕاستگۆ بیین و نوێنەری راستەقیینەی داخوازیی و مافە ڕەواکانیان بیین!
پێویستە خەڵکی مافخوا بە یەکگرتوویی خۆیان ڕێگە نەدەن هیچ لایەنێکی نادێموکراتیک دەست بەسەر دەستکەوتی خەباتی خوێناویی و بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ئەواندا بگریت. وەک چۆن ئێستا هەموو لایەک چاویان بڕێوەتە هەوڵ و هیممەتی خەڵکی ناڕازی بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی، پێویستە ئاواش هەموو ویست و داخوازە ڕەگەزیی و چینایەتیی و نەتەوایەتییەکانی خەڵکی مافپێشێلکراو دەستەبەر بکرێن.
25-11-2022
پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەین!
بە خۆشییەوە هەواڵی یەکگرتنەوەی ئێوەمان پێ گەیشت! ئێمە لە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە بەجێیەتان، لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین .
21-11-2022
سووتاندنی شوێنە گشتییەکان لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نییە!
پێویستە هەموومان وشیار بیین کە ڕێژیم بۆ هەموو شوێن و سەرهەڵدانێکی شۆڕشگێڕانە پیلانی هەیە و زۆر جار بە کەسانی بەکرێگیراو، ڕێڕەوی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەرەو تێکدان و سووتاندنی شوینە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەگۆڕێ و لەجێی زیانگەیاندن بە بنکەکانی ڕێژیم، ڕێرەوەکە دەگۆڕێت بۆ زیانگەیاندن بە خەڵک.
20-11-2022
هێرشی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکەین!
لەکاتێکدا خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ٤٣ ساڵ فیداکردنی ڕۆڵەکانی لەپێناو ڕزگاریی و یەکسانیی، ئێستاش بە ورەی پۆڵایینی لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاوەستاوە و تەسلیمی ئەم ڕێژیمە کۆنەپەرستە نەبووە، ئێستا زیاتر لە پێشوو،
14-11-2022
لە چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینییدا، ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوون و ئیرادەی خەڵکی شۆڕشگێڕ دەگرین!
جێگای خۆیەتی لە ئێستادا هەموومان داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنی تری پێوەندییدار بکەین و هەوڵ بدەین فشار کە بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامیی کە گیانی بریندارەکان و ئەو خەڵکە زۆرەی بە تاوانی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکان گیراون، پارێزراو بێت.
25-10-2022
بانگەوازی یەکسانی بۆ مانگرتنی گشتیی دوای گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی
زۆر بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە ژینا ئەمینیی، کچە سەربەرزەکەی شاری سەقزی خۆڕاگر، کە بەهۆی شکنجەی پۆلیسی تارانەوە دوو ڕۆژ بوو لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکییدا بوو، ئەمڕۆ ٢٥ی خەرمانان بۆ هەمیشە چاوی لێکناو و گیانی بەخت کرد.
22-11-2022
بۆچی ئاڵای کۆماری کوردستان بە ئاڵای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانیین؟
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان یەکەم لایەنی کوردستانیی بووە کە ئاڵای پەسەندکراوی کۆماری کوردستانی، تا پەسندکرانی ئاڵایەکی تر لە لایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک لە ڕۆژهەڵات، وەک ئاڵای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسیوە و لە ساڵی ٢٠١٢وەش هاوپێچی ئارمی کۆمەڵەی یەکس
21-10-2022
پیلانی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ پەلاماردانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور
ئەوەی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی نایزانێ یان خۆی لێ گێل دەکات ئەوەیە کە ئەندامانی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قاڵبووی ناو مەیدانی خەباتی گەلەکەیانن و لەناو دڵی خەڵکی خۆیان دان و لە هەر شوێنێک بن ئەرکی خۆیان بۆ ڕزگاریی نیشتمانەکەیان بەجێ دەگەی
11-10-2022
تیرۆركردنی "ناگیهان ئاكاسەل"، چالاکوانی یەکسانییخواز لە باشووری کوردستان مەحکووم دەکەین
ئاشکرایە کە تیرۆرکردنی ژنێکی یەکسانییخواز و بەتایبەتییش چالاکوانێکی ئاکادێکمی بوواری مافی ژنان دەکرێ زۆر سێناریۆی ناوخۆیی و دەرەکیی دژە یەکسانییخوازانەی لەپشتوە بن. لەوانەش ڕەوتە کۆنەپەرست و دواکەوتووەکانی داگیرکەرانی کوردستان لە لایە و ڕەوتە گوێ لە
04-10-2022
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پشتگیریی مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
وێڕای مەحکوومکردنی دووبارەی ئەم هێرشە دڕندانەیەی کۆماری ئیسلامی، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی و ناڕەزایەتیی سەراسەریی دژ بە ڕێژیم و داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی خەباتکار و خۆڕاگر دەکەین کە بە یە
29-09-2022
پیرۆزبایی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای دەستخۆشیی لە ئێوە و هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییانەی کە ڕۆڵیان هەبوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆمان بەو یەکگرتن و دەستکەوتە ڕادەگەینین و بە بۆ
20-11-2022
نامەی هاوخەمیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
نامەی هاوخەمیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەبۆنەی گیانبەختکردنی ڕێزدار ڕێزان جاویدەوە بەڕێزان، ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سڵاوێکی گەرم، هیوامان سەرکەوتنتانە لە خەباتدا.
13-08-2022
مامۆستایان و خەڵکی ناڕازی بە سەرکوت بێدەنگ ناکرێن
لە دەرئەنجامی سیاسەتی دیکتاتۆرانەی کۆماری ئیسلامی، لە چل وسێ ساڵی ڕابردوودا، کۆمەڵانی خەڵکی ژێردەستە و چەوساوە بە شێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان لە کردەوە دژە مرۆڤایەتیەکانی دەستەڵاتدارانی ئێران دەربڕیوە. بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی بە درێژایی تەمەن
17-06-2022
<<
1
2
3
4
5
6
7
8
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات