کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
مێژوو
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
کۆمەڵکوژیی غەزە و ڕۆژئاوای کوردستان: دێموکراسی درۆیینەی ڕۆژئاوا، بانێک و دوو هەوا!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان هێرشی هۆڤانە و ترۆریستیی بزووتنەوەی حەماسی گوێلەمستی کۆماری سێدارە بۆ سەر خەڵکی سیڤیلی ئیسرائیل و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی سیڤیلی غەزە و فەلەستین لەلایەن حکوومەتی دەستە ڕاستیی ناتانیاهۆ وهێرشی خوێناویی ئەردۆغانی فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکات
07-11-2023
با شانۆی هاتنی ئیبراهیمی ڕەئیسیی، سەرۆکی کۆماری مەرگ بۆ سنە و سەقز بایکۆت و شەرمەزار بکەین!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دانیشتوانی شارەکانی سەقز و سنە!ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆکی کۆمیتەی مەرگی سەردەمی خاڵخاڵیی و سەرۆکی کۆماری مەرگ و سێدارە بڕیارە پێنجەشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی (٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٣) بگاتە شاری سنەی شۆڕش و ١٢ی خەزەڵوەریش پێی پیسی بنێتە سەر خاکی سەقزی پێشەنگی شۆڕشی ژینا و ژیان و ئازادی.
01-11-2023
کۆماری ئاپارتایدی ئیسلامیی ئێران سەرەنجام هەواڵی کوشتنی ئارمیتای کوردستانی ڕاگەیاند!
کۆماری ئیسلامیی و دامودەزگای مێدیایی ئەم ڕێژیمە هیچ کات و لە هیچ ئاستێکدا لە کوردستان جێی متمانەی خەڵک نەبووە. کەس نیە لە کوردستان نەزانێت، کە کۆماری ئیسلامیی بە سەناریۆسازیی و بە موهەندیسیکردنی هەواڵی گیانبەختکردنی ژنان و چالاکانی شۆڕش هەوڵ دەدات تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە و بەر بە کڵپەسەندنی شۆڕشی ژینا و ئارمیتاکان بگرێت.
29-10-2023
هێرشی هۆڤانەی تورکیەی داگیرکەر بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەین!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و لایەنگرانی ئاشتیی و مافی مرۆڤ دەکات لە هەنبەر ئەم تاوانکارییانەی ڕژێمی فاشیستیی تورکیە بێدەنگ نەبن و بۆ ڕاگرتنی هەرچی زووتری ئەم هێرشە کۆکوژییە خوێناوییانە لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکەن.
08-10-2023
پەیڤێک لەگەڵ کوردستانیانی دەرەوەی وڵات لە بابەت بارودۆخی هەستیاری ڕۆژهەڵاتییەکانی نیشتەجێی باشوور!
دۆخەکە زۆر دژوارە و یەکێتیی و هاوهەنگاویی لێمان دەوێت! پێویستە لەم هەڵمەتەدا هەموو دەستمان لە دەستی یەکدا بێ و بە هاوکاریی خەڵکانی هومانیستی ئەو وڵاتانەی لێی دەژین پاڵپشتێک بین بۆ پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی بۆ خانەوادەکانیان و پەنابەرانی سیاسیی دانیشتووی باشووری کوردستان.
19-09-2023
پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئیرادەی یەکگرتووی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بەسەر زەبروزەنگی کۆماری سێداری ئیسلامییدا!
ئێمە وەک کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان سەرکەوتنی مانگرتنی گشتیی و ناڕەزایەتیی یەکگگرتووانەی خەڵکی کوردستان لە ٢٥ی خەرمانان، یەکەم ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بەرز دەنرخێنێن و وێڕای دەستخۆشیی و ماندوونەبوونیی و پیرۆزبایی لەهەموو بەشداربووانی ئەم هاودەنگیی و خەباتە شارستانییە، ئاواتەخوازیین ئەم شۆڕشە بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە بەردەوام بێت و پەیامێکی بەهێزیش بێت بۆ یەکگرتوویی زیاتر و پێکهێنانی بەرەیەکی بەریینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
16-09-2023
بەیانیەی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژیناوە
٢٥ی خەرمانان، ساڵیادی کوشتنی ژینای ئازیزمان بەدەستی پۆلیسی بێڕەوشتی کۆماری سێدارە، ساڵیادی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ـ ژیان ـ ئازادی لە ڕێمانە. ساڵیادێک کە ئەم ڕۆژانە هەم بەرەی خەڵک و هەم بەرەی دوژمنیش لە خۆئامادەکردندان بۆی. خەڵک بۆ هەرچی زیاتر بەرەوپێشبردنی شۆڕشەکە و دوژمنیش بۆ سەرکوتکردنی.
10-09-2023
یادی گیانبەختکردووانی گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتان بەرز ڕادەگرین!
ئەمڕۆ ٤٤ ساڵ بەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی سێڤیلی گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتانی شاری نەغەدە لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە تێدەپەڕێ. لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، (٢ی سێپتامبری ١٩٧٩) سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی بە سەرکردایەتیی مەلا حەسەنی، هێرشێکی هۆڤانەی کردە سەر گوندی قاڕنێ لە ٥ کیلۆمیتریی شاری نەغەدە و هەر کەس لە دانیشتووانی ئەم گوندەیان بەردەست کەوت، لە منداڵەوە تا بەساڵاچووان و تەنانەت مەلای گوندەکەش کە بۆ تکا و پاراستنی خەڵکەکە چووبووە پێشوازیی پاسداران، کوشتیان.
02-09-2023
٢٨ی گەلاوێژ، فتوای جیهادی خومەینی و کوردستانی لەشکاننەهاتوو
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٣٥٧ و لەگۆڕنانی ڕژیمی حەمە ڕەزا شا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چەن مانگێک دوور بوو لە ژێردەستەیی داگیرکەران و ئازادی و دێموکراسیی باڵی کێشابوو بەسەر ئەم بەشەی وڵاتەکەماندا.
19-08-2023
چلوچوارەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی مامۆستا سەید ڕەشید حوسەینی بەرز ڕادەگرین
مامۆستا سەید ڕەشید حوسەینی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان و یەکەمین سکرتێری یەکسانیی بوو. مامۆستا هۆزانوان و ئەدیبێکی یەکسانییخوازی توانا و پێشەنگێکی دووربین و لێبڕاو و ماندوویینەناسی ڕێبازێکی سیاسیی بوو، کە ئامانجی ڕزگایی کرێکاران و هەژارانە لە ستەمی چینایەتیی و ڕزگاریی ژنانە لە هەڵاواردن و ئاپارتایدی ڕەگەزیی و ڕزگاریی وشەیە لە کۆتوبەندی دیکتاتۆریی و ڕزگاری هەموو گەلی کوردە لە ژێرچەپۆکەیی داگیرکەران و ڕزگاری مرۆڤە لە چەوسانەوەی بە دەستی مرۆڤ.
17-08-2023
سووتاندنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە! مەریوان چاوەڕێی بەهاناوەهاتنی دەستبەجێی خەڵکی کوردستانە!
چەن ڕۆژێکە دیسانەوە دارستانەکانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ئاگریان تێبەردراوەتەوە و تا ئێستا پانتاییەکی بەرین بووەتە خەڵووز! کۆماری ئیسلامیی بە ئاگرتێبەردانەوەی دارستانەکانی کوردستان وەک هەمیشە گەرەکیەتی ژینگەی کوردستانیش جینۆساید بکات.
05-08-2023
بەرز و بەڕێز بێت یانزەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان
خەڵکی قارەمانی ڕۆژاوای کوردستان! بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ڕۆژاوای کوردستانەوە، لە مەڵبەندی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ئازادییەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ژینا ئەمینییەکان و مەستوورە شاسوارییەکانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی سکۆلار و یەکسانییخوازەوە، کە پایەکانی کۆماری سێدارەی داگیرکەر و فاشیزمی ئیسلامیی هێناوەتە لەرزە ، گەمرترین پیرۆزباییمان هەیە.
20-07-2023
کۆماری تیرۆریستیی ئیسلامیی ئێران ئەندامێکی تری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک هەولێر ترۆر کرد
ناوەندی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کە ئەندامێکیان بەناوی سیامەند شابۆیی خەڵکی ئاوایی شاوانی سەر بەشاری شنۆ بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارۆچکەی بەحرەکەی نزیک هەولێر تێرۆر کراوە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ی پوشپەڕ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣) تەرمەکەی لە دەورو بەری بەحرەکە دۆزراوەتەوە
12-07-2023
کوردستانی قارەمان، مەهابادی شۆڕش خرۆشاوە و نابێ تەنیا بمێنێتەوە! هاتنەوە شەقامی ئەمجارە، دەبێ هەموو کوردستان بگرێتەوە!
پێرێ کاکە مووسا ئیسماعلیی پیرانشار و دوێنێ کاکە پەیمانی گەڵوانی لەژێر شکنجەی کۆماری جەللادەکانی ڕژیمی فاشیستی ئیسلامییدا سەری سەربەرزیان نایەوە. بۆ درێژەدانی شۆڕشی ژینا و مووسا و پەیمانەکان، کەمێک پێش ئێستا مەهابادی چوارچرا لە پێشوازیی کاکە پەیماندا هەموو شەقامەکانی شاری کردووەتە چوارچرای کۆمار!
10-07-2023
ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی لاوێکی مەهابادی لەژێر شکجەدا کوشت، لە شنۆ و پیرانشاریش ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی ڕاپێچی شکنجەخانەکان کرد.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! هەرچی لە ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ئازادی نزیک دەبینەوە، ڕژیم گوشارەکانی خۆی بۆ سەر خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات. دوژمن خەونی ترسناک بە ئێوە و بە خرۆشانەوەی شەقامی شۆڕشی ژیناوە دەبینێت.
10-07-2023
بە کوشتاری هەر ڕۆژەی ڕۆڵەکانمان دوژمن گەرەکیە پێش بە هاتنەوە شەقامی شۆڕشی ژینا بگرێت
کۆمەڵانی خەڵکی قارەمانی کوردستان! تێکۆشەرانی شۆڕشی ژینای نەمر! کۆماری سێدارە پاش دوو مانگ شکنجە، مووسا ئیسماعیلیی، زیندانی سیاسیی کوردی لەژێر شکنجەدا کوشت.
08-07-2023
زۆر بەداخین بۆ کوژرانی تراژیدیکیی زیلانی ١٨ ساڵە، پیاوسالاریی و شەرەف خونچەی ژیانی پەڕپەڕ کرد
ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی، زیلان ئەیوازی ١٨ ساڵە، خەڵکی ئاوایی زێوەی ناوچەی پیرانشار بە پاساوی پاراستنی شەرەفی خانەوادە، بە شێوەیەکی هۆڤانە بە دەستی باوکی دەکوژرێت. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە زیلانی جوانەمەرگ سەرەتا لەلایەن باوکیەوە بە بەری بانەوە هەڵواسراوە و پاشان بە دەمانچە دەکوژرێت.
07-07-2023
کۆماری ئیسلامیی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە باشووری کوردستان ترۆر کرد
کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک ھەڵشۆی سەر بە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان کەوتنە بەر دەستڕێژی بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی.
07-07-2023
ئەوڕۆ ٣٥مین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی سەرکردەی نەمر مامۆستا عەبدوڵڵای ئیبڕاهیمیان ناسراو بە مامۆستا بێخەوە.
لەگەڵ ئەم یادەوەرییە دوایین نامەی نەمر مامۆستا بێخەو بە دەستخەتی خۆی بڵاو دەکەینەوە کە لە قەندیلەوە بۆ برا و هاوڕێی یەکسانییخوازی، هاوڕێ خالید ئیبڕاهیمیان ناردوویە.
26-06-2023
تێکهەڵچوونی چەکدارانەی ئەمڕۆی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە توندی شەرمەزار دەکەین:
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی دووبارەی ئەم تاوانە گەورەی ڕوویداوە، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی پێشمەرگە گیانبەختکردووەکان و خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێت و خوازیارین بە دیالۆگ و بە دەستپێشخەریی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆخەکە ئارام بکرێتەوە
22-06-2023
<<
1
2
3
4
5
6
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات