کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
گۆڤار
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
سیناریۆی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان
دوای لاواز بوونی بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرهەڵدانی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هەڵگریسانی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ترسیان لێنیشتووە کە ڕێڕەوی گۆڕانکاریەکان ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوانیش بگرێتەوە.
29-10-2024
تاکەی بێدەنگیی لە ئاست کۆڵبەرکوژیی کۆماری سێدارە و تێکدانی ژینگەی کوردستانی داگیرکراو؟!
لە سۆنگەی سیاسەتێکی کۆڵۆنیالیستیی و دەسەڵاتدارێتیی ڕژیمێکی داگیرکەر و کۆنەپەرستی ئیسلامییەوە، بەشێکی بەرچاو لە هەژارانی ژن و پیاوی وڵاتە دەوڵەمەندەکەی ئێمە، لە کەمتەمەن و گەنج و بەساڵاچووی دێنشێنەوە بگرە تا دەگاتە هەژارانی شارەکان و کەسانی خاوەن بڕوانامەی بەرز، ساڵانێکە ناچارکراون دەس بدەنە کاری ترسناکی کۆڵبەری و ساڵانە سەدان کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.
16-02-2024
مناڵانی کۆڵبەر و دارەدارەی سەربەستی!
لە کوردستان و بەتایبەت لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور، شێوازێکی دیکە لە مناڵانی کار هەیه کە نەک لەژێر نیسێی مافیای مناڵانی کار بەڵکو لەژێر گوشاری مافیای داهاتی سنووردا خەریکن لە سیمای مناڵانی کۆڵبەردا دەچەوسێنەوە و تەنانەت دەسبەسەر دەکرێن و دەکوژرێن.
27-11-2023
دوو هۆنراوەی پڕهەست و سۆزی جوانیی هاوڕێ حسەینی شافێعی
نەمدەناسیت! نەمدیتبووی! بەڵام کوا ئەوە گرینگە؟ مرۆڤەکان، هەموویان لێک ترنجاون بەڵام بە قەد دووری هەموو ئاسمانەکان لە یەک دوورن هەموو نیگای پڕ گومانیان، لە ژێر چاویلکەی ڕەشەوە حەشار داوە، دەرگای دڵیان، یەک لە دوای یەک ، داخراوە گوێیان چاوەڕێی فرمانە هەناسەیان شایەت حاڵی ماراتۆنی دونیایەکی بێ ئەنجامە، هەڵاتنێ بێ کۆتایی، بۆ گەیشتن بە خاڵی سفر، نەمدەناسیت! نەمدیتبووی!
27-11-2023
شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل هەل و دیارییەکی کەموێنەیە بۆ ئەردۆغان و پووتیین!
بە کورتی پێم وایە کە لەناکاویی و پەرەسەندنی شەڕەکان و گەورەبوونی ڕووداوەکان ئاماژە بە گۆڕانکاریی گەورە دەکەن لە چەند ساڵی داهاتوودا و هیواخوازم ئێمەی کورد بە گشتی خوێندنەوە و پلانی باشمان هەبێت بۆ ئەم دۆخەی لە دونیا و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارا دایە و خۆ بۆ ئەم گۆڕانکارییانە ئامادە بکاەین کە بەڕێوەن، نەوەک وەک "گوللـە و دەرمانی بایزاغای، شەق لە کەنداڵی" هەر ڕێی هاڵێینیین و بڵێین یا دەیگرێ یان نایگرێ.
11-10-2023
پاراستنی تەواوییەتی ئەرزیی داگیرکەران لە شەرمەوە بۆ شانازیی!
پرسیار ئەوەیە: ئەی کوردستان چی؟ ئایا کوردستان پێویستیی بە ڕزگاریی و تەنانەت پاراستنی چوارچێوەی ئەرزیی نەماوە و نییە؟ چۆنە ئەم وڵاتە داگیرکەرانەی کوردستان دوای ئەم هەموو جینایەتەیان لە ئاست کورد و نەتەو بندەستەکان، هەموویان چوارچێوە و پاراستنی ئەرزییان پیرۆز بووە و هی کوردستانیش بۆتە مایەی شەرمەزاریی؟
30-09-2023
ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران داوای لێبوردنێک بە ماڵی ئێمە قەرزدارە
دووەم ڕۆژی پرسەی باوکم بوو کە نەمر کاک سەید ڕەسووی بابی گەورە، هاوسەنگەری پێشووی باوکم و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات و فەرماندەی هێزی ئاوارە لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە و چەن ڕۆژنامەنووسێکی بیانی هاتە ماڵی ئێمە. کاک سەید ڕەسووڵ بەسەرهاتی سیاسیی باوکمی تا کۆنفرانسی ٣ی حیزبی دێموکرات بۆ ڕۆژنامەنووسەکان گێڕایەوە.
28-08-2023
پێویستە خەڵکی کوردستان هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێند وەربگرن
ساڵێک بەر لە ئێستا، شۆڕشی ژینا لە دەرئەنجامی زوڵمی لەڕادەبەدەری کۆماری ئیسلامی خۆڕسکانە سەری هەڵدا. ئەو شۆڕشە لەڕەوتی بەرەوپێشچوونی خۆیدا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی خستە حاڵەتی پارێزگاری کردن لە سیستەم و دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەیان. بەڵام بەهۆی نەبوونی یەکێتیەکی گشتگیر لە ناو لایەنە شۆڕشگێڕەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و نەبوونی ئەلترناتیڤێکی بەهێز شۆڕشی ژینا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی دواکەوت.
26-07-2023
ئایا کۆنفرانسی "پلاتفۆرمی دێموکراتیکی ئێران" لە برۆکسێل دێموکراتیک بوو؟
خاڵی نەرێنی ئەم کۆنفرانسە پەراوێزخستن و خنکاندنی دەنگی سەربەخۆییخوازەکان و جیابیران بوو کە سەرەڕای ئەوەی هەندێکیشیان بانگهێشت کردبوون، بەڵام پێشەکی پێیان وتبوون کە مافی دەربریینی بۆچوونی حیزبەکەتان نییە و ئێوە تەنیا وەک میوان مافی بوون لەم کۆنفرانسەدا و مافی گوێگرتنتان هەیە!
11-06-2023
گرنگیی بەشدارییکردنی خەڵکی باکووری کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرکۆماریی تورکیەدا
پێویستە ئێمەش وێڕای باوەڕ بە مافی دیارییکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان، پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی باکووری کوردستان بکەین کە لەم قۆناخەدا ڕێگای بەشداریی لە هەڵبژاردنیان لە باکووری کوردستان و تورکیا گرتۆتە بەر، پێمان وایە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ٢٤ی گوڵان و دەنگدان بەم بەربژێرانەی کە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران، زەحمەتکێشان، ژنان، نەتەوە بندەستەکان و بۆ پاراستنی ژینگە و سەقامگیرکردنی دێموکراسی
14-05-2023
رۆژی جیهانیی ژنان!
- لە داویین یەکشەمەی مانگی ٢ی ساڵی ١٩١٧( کە دەبێتە ٨ی مارچ بە ساڵی گورجستان) لە دژی شەر، ژنانی روسییە دیسان دەستیان بە خۆپیشاندان بە ناوی " نان و ئاشتی " کرد. ٤ رۆژ دواتر سزار ( دەسەڵاتداری روسییە) ناچار بوو کە مافی بەشدار بوونی ژنان لە هەڵبژاردن رابگەیەنێت.
08-03-2023
مێژووی دوو سەرکردەی لۆڕ، بیبی مەریەم و سەردار ئەسعەدی بەختیاری
بیبی مەریەم بە یەکێک لە هاندەرە سەرەکییەکانی سەردار ئەسعەد بەختیاری بۆ داگیرکردنی تاران دادەنرا. لە ڕێگەی نامە و تەلەگرامی جۆراوجۆر لە نێوان سەرۆکەکانی ئێڵی بەختیاری و وتاری ورووژێنەر، ئێڵی بەختیاریی ئامادە کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکارییەکانی محەممەد عەلی شای قاجار؛ و هەمیشە وەک یەکێک لە کەسایەتییە دژە ئیستیعماری و دژە ملهوڕییەکانی سەردەمی قاجار. سەیر دەکرا.
12-02-2023
ئیسلامی دێموکراتیکی پژاک لەگەڵ سێکۆلاریزم و سۆسیالیزم و چەپ کوجا مەرحەبا؟
ئەگەر پژاک لایەنگری لە "ئیسلامی دێموکراتیک" بکات، باشترە خۆی وەک حیزبێکی ئیسلامیی ڕێفۆرمخواز بناسێنێت و ماڵئاوایی لە سێکۆلاریزم و بەرەی چەپ بکات. ئیسلامی دێموکراتیک و ئەم وتانەی جار و بار لە لایەن بەشێک لە بەرپرسانی پژاکەوە دەوترێنەوە لەگەڵ چەپ و سۆسیالیزمدا هیچ پێوەندییەکانیان نییە و نابێت. ئێوە دەتانهەوێ لە هەر دوو بەرەی ئیسلامی و چەپ ئاو بخۆنەوە، ئەم کارەش لە هەر دووک بەرەتان دەکات دڵنیا بن!
03-02-2023
ئاوڕدانەوەیەک لەسەر بەرنامەی ڕەوتە سەرکییەکانی ئێران لە بەرامبەر داهاتووی ئێران بە گشتیی و کوردستان بەتایبەتیی!
دوابەدوای شۆڕشی ژینای کوردستان (شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی)، لایەنە سیاسییەکانی ئێرانی، بەتایبەت موجاهیدینی خەڵق، سەڵتەنتەتخوازەکان، کۆمارییخوازەکان و چەپەکان سیاسەتی خۆیان لە بەرامبەر داهاتووی ئێران بە گشتیی و کوردستان بەتایبەتیی ڕوونتر کردەوە. لێرەدا بە کورتی باسی هەڵوێستی ئەم سێ ڕەوتە دەکەین لە بابەت نەتەوە بندەستەکان لە ئێران و لە کوردستان تا بەرچاوڕوونییەکی زیاترمان هەبێت لەبابەت ئەوەی کە هەڵوێستی کورد پێویستە چی و چۆن بێت سەبارەت بە هەڵوێستی ئەم ڕەوتانە.
26-01-2023
هەوڵێک بۆ کاری هاوبەش لەنێوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بانگەوازەکە رووی لە رای گشتی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چاوی لە سۆز و پشتیوانی هەموو تاکی کورد بوو. بەڵام مەبەستی بانگەوازەکە، بە تایبەتی و بە جەختکردنەوە، ئەوە بوو کە هێز و حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە لەبەر چاو گرتنی هەلومەرج و بەرژەوەندی تایبەتی ئەو بەشەی کوردستان، بەرەوڕووی بەرپرسیارێیەتی هەنووکەیی و مێژوویی خۆیان بکاتەوە. لە بانگەوازەکەدا ئەوها هاتووە:
22-12-2022
"شینی شیناوێ" و "سەیرانەکەم"، دوو هۆنراوە بۆ کچانی قوتابخانە سووتاوەکەی شیناوێ!
شینی شیناوێ ئەمڕۆ من یاکپارچە خەمم، چەندێ بڵێی بریندارم، دڵم پڕە. هەواڵی خوشکۆڵەکانم لە شیناوێ، هەتا بڵێی دڵتەزێن و جەرگبڕە! چل قوتابی بچکۆلانە، لە پۆلێکی تەنگەبەری داڕزیوو و داخراوی زیندانئاسا، بە ئاگری کۆنەسۆبەی ئەهلی ئەشکەوت داپلۆخان، کە چەند ڕۆژبوو نەدایسا! بۆیە ئەمڕۆ لە کوردستان خۆر هەڵنایە و شەویش هەموو ئەستێرەکان بۆ هاودەردیی وڵاتەکەم...
07-12-2022
هۆنراوەیەک بۆ کۆماری جوانەمەرگ !
لە بەرۆکی گڵکۆی کۆمار، ئەیدا دایکی نیشتیمانم، ئا ئەم چەند دێڕە هۆنراوە: داگیرکەری وڵاتەکەم! دڵنیا بە! کۆمارەکەم ئێستاش ماوە!
02-11-2022
سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵکی ناڕازی، بە سەر ڕێژیمی ملهوڕی کۆماری ئیسلامیدا
سەرکەوتنی ئەو چالاکییە لە چلەی ژینا ئەمینییدا، ئەو ڕاستییە دەر دەخات کە هەرکات.
27-10-2022
" سەقز شاری تەوارەکان" بۆ یادی تەوار و ژینای نەمر!
ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بە گیانی پاکی هاوڕێ تەواری نەمر و ژینای جوانەمەرگ کە هەردووکیان لە شارە جوان و خۆڕاگرەکەی سەقز بوونە قوربانیی کۆماری ئیسلامی. سەقز شاری خۆراگرم ! شاری بڵێسە و ئاگرم شاری شۆڕش و بەرخۆدان، شاری ژیناکەی کوردستان! ....
27-10-2022
دروشمە هاوبەش و جیاوەزاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شۆڕشی یەکسانییخوایی ژینادا!
لێرەدا بێ ئەوەی بمهەوێ زۆر بە قووڵیی بچمە لێکدانەوەی ناوەرۆکی دروشم و داخوازییەکان، سەرنجتان بۆ هاوشێوەیی خواستەکان و جیاوازییان لەم دروشمانەدا ڕادەکێشم
02-11-2022
<<
1
2
3
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات