کوردی
Kurdi
فارسی
English
  • سەرەتا
  • ڕاگەیاندن
  • ڕاپۆرت
  • وتووێژ
  • بەرنامە
  • بڕیارنامە
  • نەمران
  • گۆڤار
  • وێژەی‌نەمران
  • ڤیدیۆ
  • ئەندامێتی
  • ئەرشیڤ
  • پێوەندی

بەداخەوە مامۆستا بابەک ئەحمەدیی لەژێر گوشاری ئابووریدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەداخەوە دوێنێ ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاویی مامۆستا بابەک ئەحمەدی یەکێک لە پەروەردەکارانی خۆشەویست و خاوەن ئەزموونی شاری سنە و تاکە ناناوەری خانەوادەیەکی پێنج کەسیی، بەهۆی نەداریی و نەبوونی توانای کڕینی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هاوسەر و دوو جگەرگۆشە وردیلەکەیی و دایکە بەساڵاچووەکەی بۆ هەمیشە نوقمی ئازاری خەمێکی بێبڕانەوە کرد.

09-11-2025
img

کۆماری ئاپارتایدی ئیسلامیی بە زەبروزەنگ و زیندان ناتوانێ پەروەردەکاران و خەڵی کوردستان چاوترسێن و بێدەنگ بکات!

لە درێژەی گوشارەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر مامۆستایان و خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ هەتاویی / ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ بەڕێز ئیدریس مینبەریی مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی (نۆژین) کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی داگیرکەرەوە زیندانیی کراوە، بۆ جارێکی تر دەسگیر و ڕەوانەی گرتووخانەی سنە کرایەوە.

08-11-2025
img

مامۆستا ئاوارەی کوردستان، ڕێبازی یەکسانییخوازانەی تۆی نەمر بە هەنگاوی بڵند درێژەی هەیە

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی هاوڕێی نەمرمان، مامۆستا مەلا ڕەحمانی سیفەتاڵیی ناسراو بە ئاوارەی کوردستانە. مامۆستا یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامانی بەوەجی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بوو. مامۆستا ئاوارە، هۆزانوانێکی دیاری کوردستان و یەکێک لە نزیکترین هاوڕێیانی مامۆستا قانعی سۆسیالیست و مامۆستا سەید ڕەشیدی حوسەینی بوو.

19-08-2025
img

حەمید مورادی، ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شنەی نەوژین لە ڕێوڕەسمێکی هەزارانکەسییدا لە شاری سنە بەخاک سپێردرا

ئەمڕۆ هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاویی / ٢٥ی جولای ٢٠٢٥ تەرمی کاک حەمید مورادی، چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزیی و شاری سنە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شنەی نەوژین، پارێزەر و خۆشەویستی شاری سنەی قارەمان کە لە ئاگرکوژاندنەوەکەی ئەمڕۆی ئاویەری سنەدا بە قورسیی لەشی سووتابوو، لە ناو ئاپۆرەی هەزارانکەسیی دانیشتووانی شاری سنەدا لە کۆڕستانی بەهەشتی مەحەممەدیی بە خاک سپێردرا.

26-07-2025
img

ژین و ژینگەی کوردستان، سووتاوی دەستی ئێران!

بەداخەوە ئاگرکەوتنەوەی چیاکانی کوردستان بۆتە ڕووتینی هەموو ڕۆژەی هەواڵەکانی ناوخۆ. بەڵام لەوە دڵتەزێنتر و ناخهەژێنتر هەواڵی گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزانی کوردستانە، کە لەپێناو پاراستنی ئاو و خاک و سروشتی کوردستان سەربەرزانە گیانی خۆیان بەخت دەکەن.

25-07-2025
img

تاکەی لەسێدارەدان! کوردستان پێویستە وەک هیندوستانی سەردەمی گاندی ڕووبەڕووی داگیرکەران بێتەوە!

ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاویی ( ٧ی جوڵای ٢٠٢٥) لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی پێنج زیندانی سیاسی کوردی بە پارێزەرەکانیان ڕاگەیاند. ئەو زیندانیە سیاسیانە کە هەر چرکەساتێک مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان هەیە بریتین لە ڕزگار بابامیریی، پژمان سوڵتانیی، سۆران قاسمیی، کاوە ساڵحیی و تەیفوور بابامیریی.

08-07-2025
img

شاڵاوی دەرکردنی پەنابەرانی بێپەنای ئەفغانستانیی دانیشتووی ئێران بە توندی شەرمەزار دەکەین

کۆماری ئیسلامیی بەدوای شکستی سەرشۆرانەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل ــ ئێراندا و بۆ پەردەپۆشکردنی ڕیسواییە ئاسایشیی و سەربازیی و سیاسیەکانی خۆی و بە بیانووی بوونی کەسانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لەنێو ئەفغانستانییەکانی دانیشتووی ئێراندا، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سەدان هەزار پەنابەری بێپەنای ئەفغانستانیی، کەسانێک کە گیانیان لە ئەفغانستان لەژێر هەڕەشەدایە لەوپەڕی توندوتیژییدا ڕەوانەی دۆزەخی حکوومەتی تاڵەبان کردۆتەوە.

06-07-2025
img

پلاتفۆرمی پێشنیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بۆ پێکێنانی ناوەندی هاوکاریی چەپی کوردستانیی

لایەنە سیاسیە چەپەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڕێیانی هێژا ئەگەرچی بەهێزبوون و ڕێکخراوبوون و یەکێتیی ڕیزەکانی ڕەوتی چەپی کوردستان لە شۆڕشی کوردستان و ژینادا وێردی سەر زاری هەموو ئێمە لایەنە سیاسیە چەپەکانی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە لەکردەوەدا ئەم ڕەوتە تا بڵێی پرژوبڵاو و نایەکگرتووە. ئەزموونی بزووتنەوەی ڕزگاریی نیشتیمانیی کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ڕابەرایەتییکردن و بەسەرکەوتنگەیاندنی شۆڕشی کوردستان پرس و ئەرکی کرێکاران و هەژاران و ژنان و زۆرینەی خەڵکی کوردستان و ڕەوتە چەپەکەیەتی.

08-07-2025
img

بە هێرشەکانی ئەمشۆی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی دۆخی ئاسایشیی ناوچەکە پێی ناوەتە قۆناغێکی هەرە هەستیارەوە

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە هێرشێکی بەربڵاوی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی دەیان ناوەندی سەربازیی ئێران بە خەستیی بۆردومان کران و تا ئێستا ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرە باڵای ڕژیم کوژراون و زیانێکی گەورە بە ناوەندەکانی وزەی ناوەکیی ئێران و پێگە سەربازییە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران گەیشتووە.

01-07-2025
img

اطلاعیه دفتر سیاسی سازمان یکسانی کردستان به مناسبت اول ماه مه، روز همبسگی جهانی طبقە کارگر

کارگران، زحمتکشان، زنان پیشگام جنبش زن، زندگی، آزادی! اول ماه مه، روز جهانی کارگر، روز همبستگی جهانی طبقەای است جهانی. طبقەای کە ماهیتا در مبارزە علیە کلیت نظام ظالمانە سرمایداری باید پیشگام تمامی دیگر جنبشهای ستمدیگان جامعە بشری باشد اعم از جنبش علیە ستم طبقاتی، ستم جنسیتی، ستم ملی و .... رسانەهای کاپیتالیستی می خواهند وانمود کنند کە اول ماهە مە روز جشن کارگران است، اما این روز، روز مبارزە با سیستم ظالمانه‌ای است که میلیون‌ها انسان را در چرخه فقر، بی‌حقوقی و استثمار نگه داشته است.

04-05-2025
img

پەیامی ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنەوە

ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەپیر ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنەوە دەچین، کە تەنانەت لە پێشکەوتووترین وڵاتانی سەرمایەدارییش، کە لافی دێموکراسی و دادپەروەریی لێ دەدەن کە لە هەموو بوارەکانی ژیان دۆخی ژنان زۆر لە پیاوان خراپترە. فینلاند یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە بواری یەکسانیی ژن و پیاودا بە بەراورد بە وڵاتانی تر مێژووێکی پڕشنگاری هەیە، کەچی بەپێی ناوەندی ئاماری ئەو وڵاتە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە فینلەند، مامناوەندیی داهاتی ژنان بە ڕێژەی لەسەدا ١٦ کەمتر بووە لە هی پیاوان و لە ئاستی جیهانییشدا لە سەدا ٢٢.

08-03-2025
img

هەڵوێستی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان

پاش دوو دیداری نوێنەرانی پارتی ئازادی و یەکسانی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵیی و سەردانی ئەو نوێنەرانە لە باشووری کوردستان و بینینی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم و لایەنە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان، کورتە پەیامێک کە بە دەستوخەتی بەڕێز ئۆجەلان نووسرابوو لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەدا لەلایەن نوێنەرانی دەم پارتیەوە لەبەردەم مێدیاکانی تورکیەدا و لە ڕووی جەماوەرێکی بەرین لە خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستان کوردی و تورکی خوێندرایەوە.

06-03-2025
img

بەداخەوە هاوڕێ ڕەسوو زوورمەندی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد

هاوڕێ ڕەسوو بەهاری ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی بێشاسپ لە ناوچەی سەردەشت لە بنەماڵەیەکی هەژار چاوی بەدنیا هەڵێنا.

04-02-2025
img

تارمایی و شەبەنگی ٢ی ڕێبەندان، گەڕاوەتەوە ئاسۆ و ئاسمانی کوردستان

٧٩ ساڵ لەمەوبەر کۆماری کوردستان بەبێ ئامادەکاریی پێویست و لە نەکاو و لە سەردەمێکی زۆر دژواردا ڕاگەیاندرا. لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگەی کوردستان هێشتا لە قۆناغی دەرەبەگایەتییدا بوو و ئاستی خوێندەواریی خەڵک و ژێرخانی ئابوورییش لەوپەڕی خراپیی خۆیدا.

20-01-2025
img

بۆ پێشەوە بەرەو مانگرتنی گشتیی ٣ی ڕێبەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

مێژووی ئەم خاکە هەر لە دێرزەمانەوە دەگەڵ خۆڕاگری و خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی تێکەڵ بووە. لە سەروبەندی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی شکۆمەندی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، جارێکی¬تر دەبینین کە بڵێسەی ئاگری بەرخۆدان هێشتا لە دڵی هەموو کوردێکی ئازادیخوازدا تین دەدا.

20-01-2025
img

چاوخشاندنێک بەسەر دۆخی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەرکە هەنووکەییەکانمان

پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەسپێکردنی شەڕی نوێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان کە بە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێ کرد و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستین و ئیسرائیل و وێرانبوونی غەزە، ئەمڕۆکە حەماس و حیزبوڵڵا نیوەگیان بوونە و ڕژیمی ئەسەد لە زبڵدانی مێژوودایە و کۆماری ئیسلامییش شکستێکی ئابڕووبەرانەی بەسەردا سەپاوە.

15-01-2025
img

بەیاننامەی کۆمەڵەی یەکسانی بۆ ئیدانەکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان دەرکردنی حوکمی دڕندانەی سێدارە بۆ چالاکوانی مەدەنی و سیاسیی کورد، پەخشان عەزیزی بە توندی شەرمەزار دەکات.

12-01-2025
img

لە لەندەن خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە کۆماری سێدارە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ کوردستانیانی دانیشتووی لەندەن لە دژی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی و بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی کورد، خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری سێدارە بەڕێوە برد.

12-01-2025
img

بە گیانلەدەستدانی هونەرمەندی لاوی توانا، سارۆ سوزەنیی، کوردستان ئەستێرەیەکی گەشی لەدەست دا

زۆر بەداخەوە، دوێنێ ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاویی ( ٣ی جانوەری ٢٠٢٥ ) هونەرمەندی لاوی توانا، دەنگی زەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کاکە سارۆ سوزەنیی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و لە ڕووداوێکی هاتوچۆی نێوان سەقز و دیواندەرەدا گیانی لەدەست دا.

04-01-2025
img

پشتگیرییکردنی هەمەلایەنەی ڕۆژاوای کوردستان ئەرکی هەنووکەیی هەموومانە!

پاش هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و حیزبوڵڵا کە لە ڕاستییدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامییە، پێگەی کۆماری ئیسلامیی و دەستوپێوەندەکانی لە ناوچەکە بە ڕژیمی ئەسەدیشەوە هەر هاتووە و لاوازتر بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ پارسەنگی هێز لەو شەڕەدا بە زیانی ئێران و لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی گۆڕاوە.

07-12-2024
img
  • <<
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • >>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات

contact