کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
گۆڤار
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
31-03-2023
لەسێدارەدرانی زیندانیی سیاسیی کورد سەرکەوت ئەحمەدی!
ئەوڕۆ ٢٢/٠٢/٢٠٢٣ زیندانیی سیاسیی کورد ئارەش ئەحمەدی ناسراو بە سەرکەوت کە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی کرابوو، بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) لەسێدارە درا. نەمر سەرکەوت خەڵکی شاری ڕەوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەرزشکار و چالاکڤانی سیاسیی بووە و بە گوێرەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ئەندامی کۆمەڵە بووە.
22-02-2023
ئەمڕۆ لە مێژوودا! ٢٤مین ساڵڕۆژی دەسبەسەرکرانی بەڕێز ئۆجالانە
ئەم پیلانگێڕییە کە بە هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتی کلینتۆن سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و چەندین وڵاتی تر بەڕێوە چوو، لە کاتێکدا بوو کە بەڕێز ئۆجالان بێجگەلە بەرگریی لە مافی نەتەوەیەکی ستەملێکراو و داخوازیی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان، هیچ تاوانێکی نەکردبوو.
17-02-2023
چەند کورتە هەواڵێکی گرینگی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران، ئازەربایجان و ئیسرائیل کە وێدەچێ پێوەندییان بە یەکەوە هەبێت:
ـــ بەڕێوەچوونی گەورەتریین مانۆڕی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە ناوی "دار بەڕوو" لە باشووری ئیسرائیل لە حەوتووی ڕابردوو کە تێیدا زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و ١٢ کەشتیی و ژێردەریایی شەڕکەر بەشدار بوون و تا ڕۆژی هەینی ٢٧ی ژانویە بەردەوام بوو. بەرپرسانی سەربازیی ئەم مانۆڕە ڕایان گەیاند کە ئەمە پەیامێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران!
04-02-2023
کورتە وڵامێک بۆ خەتە سوورەکانی ڕەزا پەهلەوی!
هەموو نەتەوەکان مافی دیارییکردنی چارەنووسی خۆیان هەیە و هیچ کەس بە بیانووی پاراستنی تەواویەتی ئەرزییەوە ناتوانێت ئەم مافە لە نەتەوەکانی تر زەوت بکات. کەواتە مافی دیارییکردنی چارەنووس، خەتی سووری ئێمەیە!
17-01-2023
هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بنکەی کولتووریی ئەحمەد کایا لە پاریس شەرمەزار دەکەین!
ڕۆژی هەینی، ٢٣ی دێسامبری ٢٠٢٢ لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستیی بۆ سەر ناوەندی کولتووریی و ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا لە پاریس، سێ چالاکڤانی کورد بە ناوەکانی میر پەروەر، ئامیینە کارا ناسراو بە ئەڤیین و عەبدوڕەحمان کزل گیانیان بەخت کرد و چەندیین کەسییش بە سەختیی بریندار بوون. ئەم کردەوە تیرۆریستییە و گیانبەختکردنی ئەم هەڤاڵانە بیرهێنەرەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستیی هاوشێوەیە کە چەند ساڵ لەمەوبەر سێ چالاکڤانی تری باکووری کوردستان لە پاریس کرانە ئامانج
24-12-2022
شکستێکی ناونەتەوەیی بۆ کۆماری ئیسلامی: دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
ئەوڕۆش دوای باسێکی دوور و درێژ لەم بابەتەوە لە لایەن وڵاتانی ئەندام و باسی جۆری پێشێلکارییەکان، دوای بەشداریی و دەنگدانی وڵاتی ئەندام لەم کۆمیسیۆنەدا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ٢٩ دەنگی بەڵێ، ٨ دەنگی نەخێر و ١٦ دەنگی بێلایەن، لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەر کرا. ئەمەش شکستێکی گەورەی ناونەتەوەیی بوو بۆ ئەم ڕێژیمە دوای ئەوەی کە هەوڵێکی زۆری دا بەتایبەت بە یارمەتیی ڕووسییە و چیین و چەند وڵاتێکی وەک خۆی تا لەم کۆمیسیۆنەدا بمێنێتەوە بەڵام شکستی هێنا.
14-12-2022
دوو برای زەحمەتکێش لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور بە تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لێ ستێندرا!
جێی خۆیەتی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کوژرانی ئەم دوو برایە بە دەستی سوپای پاسداران بەرپرسانە بێتە دەنگ و وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە، لێپرسیینەوە و بەدواداچوون بکات و نەهێڵێت جینایەتکارەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ناوە ناوە بەم شێوەیە گیانی هاووڵاتییانی کورد بستێنن.
12-12-2022
لەسێدارەدانی دوو گەنجی بەشداربوو لە شۆڕشدا (مۆحسێن شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد) بە تۆمەتی موحاربە!
مەجید ڕەزا ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر ، دوای کوژرانی دوو بەسیجی لە مەشهەد لە خۆپێشاندانەکاندی دژی ڕێژیمدا دەسبەسەر کرا و پێنج ڕۆژ دواتر بە "موحاربە" (دژایەتیی خودا) تاوانبار کرا و دە ڕۆژ دوای دەسبەسەرکرانیشی بە کوشتنی ئەم دوو بەسییجییە تاوانبار کرا و بەیانی ئەمڕۆش لە مەشهەد لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارە درا!
12-12-2022
دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید چالاکڤانێکی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە!
ئێمە وێرای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دژی مرۆڤانەیەی دوو دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید و تورکیا، داواکارین لە هەموو ڕێکخراوەکان و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، ئەوەی بۆ ڕزگاریی ئەم چالاکڤانە لەدەستیان دێت، درێخیی نەکەن!
04-12-2022
هێرشی ڕیژیمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات شەرمەزار دەکەین
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی)، بنکە و بارەگاکانی چوار لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان) لە باشووری کوردستان کەوتنە بەر پەلاماری مووشەکیی و پەهبادیی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
09-09-2022
سەبارەت بە زیندانیکردنی مامۆستا زارا محەممەدی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە
دوێنێ شەممە ٨ی دیسامبری ٢٠٢٢ بەرامبەر بە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاویی خاتوو زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی خۆشەویست و دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگیی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامیی لە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشمانیی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاپێچی زیندان کرا.
09-01-2022
سەبارەت بە سێزدەیەمین خولی دانانێ سەرۆککۆماری لە ئێران!
ماوەیەکە هەموو ڕاگەیاندنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بانگەشە بۆ بەشداری لە سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دەکەن، کە بڕیارە لە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەڕێوە بچێت. هەر چەند کاربەدەستە پلە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناو خۆیاندا ڕێکەوتوون کە کا
31-05-2021
دایکە فاتمەی ئەحمەدەین ناسراو بە دایکی ئاڵای کوردستان کۆچی دوایی کرد!
دایکە فاتمە کە ژنێکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسەری نەمر کەریم ئەحمەدەین یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان بوو، لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا یەکەم ئاڵای کوردستانی چنی و بۆ یەکەم جار ئەو ئاڵایە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد بە
10-10-2020
سەبارەت بە ڕادەستکردنەوە و لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد نەمر مستەفا سەلییمی
ئەوەی لە هەموومان ئاشکرایە ئەم خەیانەتانە بەداخەوە لە لایەن داردەستانی داگیرکەران بەتایبەتییش لە باشوور تازەییان نییە و لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوو چەندیین جار خەباتکارانی بەشەکانی تری کوردستان، بەتایبەتییش خەباتیکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ڕێژیی
13-06-2020
هێرشی ڕێژیمی داگیرکەری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان شەرمەزار دەکەین!
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٩ ڕێژیمی داگیرکەری توركیا هێرشێکی داگیرکارانەی نامرۆڤانەی لە زەوی و هەواوە بە فەرمانی سەرۆکە فاشیستەکەی، واتە تەیب ئەردۆغان و بە هاوکاریی چەتە و تیرۆریستەکانی ئەلنوسرە و چەند گرووپێکی بەناو ئەرتەشی ئازادی سووریا بۆ س
10-10-2019
کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد بە دەستی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین!
لە دوایین جینایەتی کۆماری ئیسلامیی لە ڕۆژی ڕابردوودا (١٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ ی هەتاوی) دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی حەیدەر فەرەجی و قادر بەهرامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست د
5-9-2017
بەشداریی یەکسانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بنکەی ناوندیی کۆمەڵە
ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە کورتە باسێک لە سەر مێژوی یەکی مەی دەستی پێ کرد و دوای خوێندنەوەی سروودی ئینتێرناسیۆناڵ، وتاری ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران/ کۆمەڵە بەم بۆنەوە خوێندرایەوە. پاشان ناوی ئەو لایەن و کەسانە کە پەیامیان ناردبوو خوێندرایەوە
1-5-2016
ڕیژەی لەسێدارەدان لە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ لە سەد زیادی کردووە!
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕێژییمی چیین بە ئێعدامی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس زیاتریین ڕێژەی جێبەجێکردنی سزای ئێعدامی لە ساڵی ڕابردوودا بەر کەوتووە و هەروەها ڕێژییمی ئێران بە لەسێدارەدانی ٩٧٧ کەس لە پلەی دووهەم دایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران
6-4-2016
بەڕێوەچوونی میتیینگی کوردستانییان لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتگیریی خەڵکی باکووری کوردستان
میتیینگەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستی پێ کرد و کۆمەڵێک لە ڕێکخراو و پارتەسیاسییەکانی بەشداربوو پەیام و تەیان پێشکەش کرد و وێڕای پشتگیریی لە بەرخۆدانی خەڵکی باکووری کوردستان و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تورکیە
7-3-2016
<<
1
2
3
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات