کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
مێژوو
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
تیرۆرکردنی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەنیز جەودەت شەرمەزار دەکەین!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەنیز هێڤی و ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری باکووری کوردستان دەکات و هاوکات داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە لێکۆڵیینەوەیەکی ڕاستەقیینە لەم جینایەتە بکەن و وێڕای ئاشکرا کردنی تیرۆریستەکان، بە سزای یاساییان بگەیەنن.
19-09-2023
دەسبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینادا! میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵات بەردەوامە!
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا, هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی خەڵک و بەتایبەت چالاکڤانانی شارستانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ژمارەیەک لەم هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە بریتیین لە:
14-09-2023
ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ناوەندی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی ٤٣ مین ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ مەستوورەی شاسواری (تەوار)
ئێوارەی یەکشەممە ڕێکەوتی 11/6/2023 کاتژمێر ١٧:٠٠ تا ٢٠:٠٠ بە کاتی ناوەندیی ئەورووپا، کۆڕیادێک بەبۆنەی ٤٣ مین ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ مەستوورەی شاسواری (هاوڕێ تەوار) لە سەرهێڵی ئەنتەرنێت و بە پرۆگرامی تیمس بەڕێوە چوو. بەرنامەی کۆڕەکە بە کورتی بەم شێوەیە بوو:
12-06-2023
کۆماری ئیسلامی سێ زیندانیی سیاسی تریشی لەسێدارەدا!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی ئەم سێ چالاکڤانە سیاسییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکا و داواش لە هەموو ئازادیخوازان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ دەکات تا لە حاند لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بێدەنگ نەبن!
19-05-2023
چالاکڤانی یەکسانییخواز هاوڕی عەلی موحموود ئازاد بکەن!
دەستگیرکردنی ئەم جارەی هاوڕێ عەلی پێ دەچێت پێوەندیی هەبێت بە ڕەخنەکانی ئەم هاوڕێیە لە داڵدەدرانی ئەنفالچی و جاش و موستەشارەکانی سەردەمی بەعس. یەکێک لە ڕەخنەکانی کاک عەلی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ساڵڕۆژی ئەنفاڵدا بابەتی داڵدەدانی ئەنفالچییەکان و پێدانی بەرپرسیارەتیی بەوان بوو کە وتبووی بۆ وێنە "ئەو کەسەی خاڵی منی ئەنفال کردووە، کوڕەکەی ئێستا قایمقامی هەولێرە".
25-04-2023
کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
31-03-2023
لەسێدارەدرانی زیندانیی سیاسیی کورد سەرکەوت ئەحمەدی!
ئەوڕۆ ٢٢/٠٢/٢٠٢٣ زیندانیی سیاسیی کورد ئارەش ئەحمەدی ناسراو بە سەرکەوت کە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی کرابوو، بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) لەسێدارە درا. نەمر سەرکەوت خەڵکی شاری ڕەوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەرزشکار و چالاکڤانی سیاسیی بووە و بە گوێرەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ئەندامی کۆمەڵە بووە.
22-02-2023
چەند کورتە هەواڵێکی گرینگی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران، ئازەربایجان و ئیسرائیل کە وێدەچێ پێوەندییان بە یەکەوە هەبێت:
ـــ بەڕێوەچوونی گەورەتریین مانۆڕی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە ناوی "دار بەڕوو" لە باشووری ئیسرائیل لە حەوتووی ڕابردوو کە تێیدا زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و ١٢ کەشتیی و ژێردەریایی شەڕکەر بەشدار بوون و تا ڕۆژی هەینی ٢٧ی ژانویە بەردەوام بوو. بەرپرسانی سەربازیی ئەم مانۆڕە ڕایان گەیاند کە ئەمە پەیامێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران!
04-02-2023
کورتە وڵامێک بۆ خەتە سوورەکانی ڕەزا پەهلەوی!
هەموو نەتەوەکان مافی دیارییکردنی چارەنووسی خۆیان هەیە و هیچ کەس بە بیانووی پاراستنی تەواویەتی ئەرزییەوە ناتوانێت ئەم مافە لە نەتەوەکانی تر زەوت بکات. کەواتە مافی دیارییکردنی چارەنووس، خەتی سووری ئێمەیە!
17-01-2023
هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بنکەی کولتووریی ئەحمەد کایا لە پاریس شەرمەزار دەکەین!
ڕۆژی هەینی، ٢٣ی دێسامبری ٢٠٢٢ لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستیی بۆ سەر ناوەندی کولتووریی و ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا لە پاریس، سێ چالاکڤانی کورد بە ناوەکانی میر پەروەر، ئامیینە کارا ناسراو بە ئەڤیین و عەبدوڕەحمان کزل گیانیان بەخت کرد و چەندیین کەسییش بە سەختیی بریندار بوون. ئەم کردەوە تیرۆریستییە و گیانبەختکردنی ئەم هەڤاڵانە بیرهێنەرەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستیی هاوشێوەیە کە چەند ساڵ لەمەوبەر سێ چالاکڤانی تری باکووری کوردستان لە پاریس کرانە ئامانج
24-12-2022
شکستێکی ناونەتەوەیی بۆ کۆماری ئیسلامی: دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
ئەوڕۆش دوای باسێکی دوور و درێژ لەم بابەتەوە لە لایەن وڵاتانی ئەندام و باسی جۆری پێشێلکارییەکان، دوای بەشداریی و دەنگدانی وڵاتی ئەندام لەم کۆمیسیۆنەدا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ٢٩ دەنگی بەڵێ، ٨ دەنگی نەخێر و ١٦ دەنگی بێلایەن، لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەر کرا. ئەمەش شکستێکی گەورەی ناونەتەوەیی بوو بۆ ئەم ڕێژیمە دوای ئەوەی کە هەوڵێکی زۆری دا بەتایبەت بە یارمەتیی ڕووسییە و چیین و چەند وڵاتێکی وەک خۆی تا لەم کۆمیسیۆنەدا بمێنێتەوە بەڵام شکستی هێنا.
14-12-2022
دوو برای زەحمەتکێش لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور بە تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لێ ستێندرا!
جێی خۆیەتی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کوژرانی ئەم دوو برایە بە دەستی سوپای پاسداران بەرپرسانە بێتە دەنگ و وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە، لێپرسیینەوە و بەدواداچوون بکات و نەهێڵێت جینایەتکارەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ناوە ناوە بەم شێوەیە گیانی هاووڵاتییانی کورد بستێنن.
12-12-2022
لەسێدارەدانی دوو گەنجی بەشداربوو لە شۆڕشدا (مۆحسێن شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد) بە تۆمەتی موحاربە!
مەجید ڕەزا ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر ، دوای کوژرانی دوو بەسیجی لە مەشهەد لە خۆپێشاندانەکاندی دژی ڕێژیمدا دەسبەسەر کرا و پێنج ڕۆژ دواتر بە "موحاربە" (دژایەتیی خودا) تاوانبار کرا و دە ڕۆژ دوای دەسبەسەرکرانیشی بە کوشتنی ئەم دوو بەسییجییە تاوانبار کرا و بەیانی ئەمڕۆش لە مەشهەد لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارە درا!
12-12-2022
دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید چالاکڤانێکی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە!
ئێمە وێرای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دژی مرۆڤانەیەی دوو دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید و تورکیا، داواکارین لە هەموو ڕێکخراوەکان و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، ئەوەی بۆ ڕزگاریی ئەم چالاکڤانە لەدەستیان دێت، درێخیی نەکەن!
04-12-2022
هێرشی ڕیژیمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات شەرمەزار دەکەین
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی)، بنکە و بارەگاکانی چوار لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان) لە باشووری کوردستان کەوتنە بەر پەلاماری مووشەکیی و پەهبادیی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
09-09-2022
سەبارەت بە زیندانیکردنی مامۆستا زارا محەممەدی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە
دوێنێ شەممە ٨ی دیسامبری ٢٠٢٢ بەرامبەر بە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاویی خاتوو زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی خۆشەویست و دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگیی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامیی لە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشمانیی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاپێچی زیندان کرا.
09-01-2022
سەبارەت بە سێزدەیەمین خولی دانانێ سەرۆککۆماری لە ئێران!
ماوەیەکە هەموو ڕاگەیاندنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بانگەشە بۆ بەشداری لە سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دەکەن، کە بڕیارە لە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەڕێوە بچێت. هەر چەند کاربەدەستە پلە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناو خۆیاندا ڕێکەوتوون کە کا
31-05-2021
دایکە فاتمەی ئەحمەدەین ناسراو بە دایکی ئاڵای کوردستان کۆچی دوایی کرد!
دایکە فاتمە کە ژنێکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسەری نەمر کەریم ئەحمەدەین یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان بوو، لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا یەکەم ئاڵای کوردستانی چنی و بۆ یەکەم جار ئەو ئاڵایە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد بە
10-10-2020
سەبارەت بە ڕادەستکردنەوە و لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد نەمر مستەفا سەلییمی
ئەوەی لە هەموومان ئاشکرایە ئەم خەیانەتانە بەداخەوە لە لایەن داردەستانی داگیرکەران بەتایبەتییش لە باشوور تازەییان نییە و لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوو چەندیین جار خەباتکارانی بەشەکانی تری کوردستان، بەتایبەتییش خەباتیکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ڕێژیی
13-06-2020
هێرشی ڕێژیمی داگیرکەری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان شەرمەزار دەکەین!
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٩ ڕێژیمی داگیرکەری توركیا هێرشێکی داگیرکارانەی نامرۆڤانەی لە زەوی و هەواوە بە فەرمانی سەرۆکە فاشیستەکەی، واتە تەیب ئەردۆغان و بە هاوکاریی چەتە و تیرۆریستەکانی ئەلنوسرە و چەند گرووپێکی بەناو ئەرتەشی ئازادی سووریا بۆ س
10-10-2019
<<
1
2
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات